دۆناڵد ترەمپ: کیم جۆن ئون حەزی لە هەڵدانی موشەکە
کیم بە پیاوی موشەک ناودەبەم، هیوادارم کیم جۆنگ ئون دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی ببێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانەی کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە لەندەن لەبارەی رێبەری کۆریای باکور بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "کیم بە پیاوی موشەک ناودەبەم، هیوادارم کیم جۆنگ ئون دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی ببێت".
هەفتەی رابردو کۆریای باکور دو موشەکی مەودا کورتی تاقیکردەوە
ئەو لێدوانی ترەمپ لەکاتێکدایە هەفتەی رابردو کۆریای باکور دو موشەکی مەودا کورتی تاقیکردەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی نوێترین تاقیکردنەوە موشەکییەکانی ئەو وڵاتەدا.
ئەو تاقیکردنەوەیە بە هەوڵێک دادەنرێت بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەمریکا بۆ ئەو ماوەیەی کە کیم بۆ واشنتنی داناوە تاوەکو ئەمریکا نەرمی بنوێنێت لە دانوستانەکاندا
ئەو تاقیکردنەوەیە بە هەوڵێک دادەنرێت بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەمریکا بۆ ئەو ماوەیەی کە کیم بۆ واشنتنی داناوە تاوەکو ئەمریکا نەرمی بنوێنێت لە دانوستانەکاندا، سەبارەت بە داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکور، ئەو وادەیەش کە کۆریای باکور بۆ ئەمەریکا دایناوە تا کۆتایی ئەمساڵە.
کۆریای باکور مێژویەکی درێژی هەیە لە بەرەنگاربونەوەی هێزەکانی دەوروبەریدا، کە هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکان، وەک وڵاتانی کۆریای باشور و یابان، بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوامە لە گەشەپێدانی چەکی ئەتۆمیدایە بۆ گەرەتیکردنی وڵاتەکەی و پاراستنی لە دەستێوەردانی دەرەکی.
خەندان
