هونەرمەندی میللی شەعبان عەبدولڕەحیم کۆچی دوایی کرد
میدیاکانی میسر بڵاویان کردەوە، شەعبان عەبدولڕەحیم، هونەرمەندی میللیی میسڕی، لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، شەعبان عەبدولڕەحیم لە سعوودیە ئاهەنگێکی لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی ڕیاز ساز کرد، بەڵام لەسەر کورسییەکی تایبەت دانیشتبوو و ئەوکاتە والێکدرایەوە کە ڕەنگە کێشەی ئێسکی هەبێت.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا شەعبان عەبدولڕەحیم بە گۆرانییەک، بەشداری لە ڕیکلام بۆ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
باسنيوز
