پۆمپیۆ: ئێران هۆکاری خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

 پۆمپیۆ: ئێران هۆکاری خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێی وایە کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆکاری خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، ئێران هەژموونی بەسەر عێراق و لوبناندا هەیە و هاووڵاتییانی ئەو دوو وڵاتەش داوای سەروەریی وڵاتەکەیان و دەرچوون لەژێر هەژموونی ئێران دەکەن بۆیە خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە.

مایک پۆمپیۆ ئاماژەی بە هۆکاری ناوخۆییش کردووە، بەڵام پێی وایە دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری عێراق و لوبنان هۆکاری سەرەکیی خۆپیشندانەکان بووە.

زیاتر لە دوو مانگە هاووڵاتییانی هەردوو وڵاتی عێراق و لوبنان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و داوای رووخاندنی حکوومەتەکانیان دەکەن.

بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان و دواتریش عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیان لەکار کێشایەوە.







باسنيوز
Top