باڵیۆزی روسیا لەبریتانیا داوا دەکات ناتۆ پێداچونەوە بە سیاسەتەکانی بەرامبەر مۆسکۆ بکات

باڵیۆزی روسیا لەبریتانیا داوا دەکات ناتۆ پێداچونەوە بە سیاسەتەکانی بەرامبەر مۆسکۆ بکات
باڵیۆزی روسیا لە بریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی داوا لە هاوپەیمانێتی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەکات، جارێکی دیکە پێداچونەوە بە پەیوەندیە سیاسیەکانی خۆیدا لەگەڵ روسیا بکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە لەچەندین بابەتدا ناکۆکیان لەنێواندا هەیە.

ئێمە پەیامێکی سادەمان بۆ ناتۆ هەیە، داوا دەکەین پێداچونەوە بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتەکەمان بکات


ئەندریە کیلین، باڵیۆزی روسیا لە بریتانیا ئەمڕۆ دوشەممە لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵی چواری بریتانی راگەیاند، "ئێمە پەیامێکی سادەمان بۆ ناتۆ هەیە، داوا دەکەین پێداچونەوە بە پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتەکەمان و ناتۆ بکرێت، روسیا نایەوێت هەڕەشە لەناتۆ بکات بەڵکو سەرەڕای ناکۆکێکانمان لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوادا، دەمانەوێت چارەسەری پەیوەنیە سەربازیە مەترسیدارەکەی نێوانمان بکەین لە سوریا".

ئامانجی مۆسکۆ لەناوبردنی تیرۆرە لە ناوچەکەدا

لەوەڵامی ئەوەی ئایا روسیا دەیەوێت چی ئامانجێک بەدەست بێنێت لەسوریا، کیلین وتی، "ئامانجی مۆسکۆ لەناوبردنی تیرۆرە لە ناوچەکەدا".

روسیا بەرەنگاری تیرۆر بوەتەوە لە سوریا و سەرکەوتنیشی بەدەستهێناوە


ئاماژەی بەوەشکرد، روسیا بەرەنگاری تیرۆر بوەتەوە لە سوریا و سەرکەوتنیشی بەدەستهێناوە، ئەو تۆمەتانەی کە باس لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانە و شارەکانی سوریا دەکات لەلایەن روسیاوە، مهیچ راستیەکی تێدا نیە و بێ بنەمایە".

لە مانگی نیسانی ساڵی 2014 هاوپەیمانی ناتۆ هەمو هاوکاریە سیاسی و سەربازیەکانی لەگەڵ روسیا راگرت، بەهۆی قەیرانی ئۆکرانیاوە، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندی لیژنەی رێکخستنی ئەتۆمی لەنێوان باڵیۆزانی وڵاتەکانیان لەگەڵ روسیادا بەکراوەیی هێشتەوە.



خەندان
Top