ترەمپ و ناتانیاهۆ پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان لەبارەی ئێرانەوە ئەنجامدا

ترەمپ و ناتانیاهۆ پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان لەبارەی ئێرانەوە ئەنجامدا
کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، شەوی رابردو دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیوەنیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، تیایدا باسیان لە پەیوەندیەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا و کێشەکانی هەردو وڵات لەگەڵ ئێران کرد.

شەوی رابردو دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ پەیوەنیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە


کۆشکی سپی ئەمریکا ئەمڕۆ دوشەممە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "شەوی رابردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیوەنیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە، تیایدا باسیان لە پەیوەنیەکانی نێوانیان هەردولا و هەڕەشەی ئێران بۆ سەر ناوچەکە و چەنین بابەتی دیکەش گفتوگۆی لەبارەوە کراوە".

ناتانیاهۆ هێرشی کردە سەر هەریەک لە وڵاتانی فڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا، بەهۆی ئەوەی دەیانەوێت ئێران لەو سزایانە رزگاربکەن کە ئەمریکا بەسەریدا سەپاندویەتی.


شەوی رابردو ناتانیاهۆ لە راگەیەندراوێکدا هێرشی کردە سەر هەریەک لە وڵاتانی فڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا، بەهۆی ئەوەی دەیانەوێت ئێران لەو سزایانە رزگاربکەن کە ئەمریکا بەسەریدا سەپاندویەتی.

30ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ، هەریەکە لە وڵاتانی فڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا لەبەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند، ئامادەیی تەواویان هەیە لەچوارچێوەی پلانێکی گشتگیری هاوبەشدا، پێداچونەوە بەهەمو ئەو رێگایانەدا بکەن، کە دەکرێت بەهۆیەوە ئێران پابەندنی رێککەوتننامە ئەتۆمیەکە ببێتەوە، هەمو هەوڵێکی خۆیان بۆ رزگارکردنی رێککەوتننامەکە بخەنەکار.

باسیان لەوەشکردوە، هەنگاوی بەهێزکردنی INSTEX، هەوڵی وڵاتانی ئەوروپا دەردەخات، بۆ ئاسانکردنی مامەڵەی بازرگانی بەشێوەیەکی یاسایی لە نێوان ئەوروپا و ئێراندا، بەڕونی ئەوە دەردەخات وڵاتانی ئەوروپا هێشتا دەیانەوێت ئێران پابەندی رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015 ببێتەوە.

INSTEX بەواتا دەزگای پاڵپشتی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سزای ئابوری بەسەردا سەپاندون، ئەو

مامەڵە بازرگانیانە بەجۆرێک دەبێت، کە بەهیچ شێوەیەک پارە لە وڵاتانی ئەوروپاوە بەسنوری ئێراندا تێپەڕ نابێت.







خەندان-
Top