جۆ بایدن: ترەمپ هەڕەشە بۆ سەر ناسنامەی ئەمریكا دروست دەکات
جۆن بایدن، لە توێتێكی تازەیدا باس لە دەرچوونەوی ترەمب بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا دەكات و نووسیویەتی: دووبارە دەرچوونەوەی ترەمب بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا، هەڕەشە لەسەر ناسنامەی ئەمریكا دروست دەبێت.
هەر لە تویتەكەیدا جۆن بایدن، نووسیویەتی: "نابێ رێگە بەوە بدرێت كە ئەو سەرۆكە دەربچێت و تەنها بۆی هەیە یەكجار سەرۆك بێت".
هاوکات لە توێتێكی دیكەشدا جۆن بایدن باسی لەوەش كردووە: "ترەمپ تەنها بۆ ئیدارەكەی خۆی و بۆ چینی سەرمایەداران كاری دەكرد، چونكە ئیدارەكەی ئەو تەنها كاری بۆ ئەوە كردووە باج لەسەر كۆمپانیا زەبەلاحەكان كەم بكاتەوە"
باسنيوز
