کلیچدارئۆغلوو: لادانی ئەردۆغان قەرزە لەسەرمان و ئەنجامی دەدەین
ئەمڕۆ ١ی١٢ی٢٠١٩ كەمال كلیچدارئۆغلو سەرۆكی جەهەپە كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسۆنی توركیایە، لە كاتی بەشداریكردنی لە پیشانگای ئیكۆنۆمیی مالتەپە وتارێكی پێشكەش كرد، لەوێدا شانازی بە خۆیانەوە كرد كە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان سەركەوتنیان بەدەست هێناوە و دەڵێت لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی و پەرلەمانیش دەیبەینەوە، چونكە لادانی ئەردۆغان قەرزێكە و لەسەر ئۆپۆزسیۆنی توركیایە.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا پشتگیری لە هەدەپە كرد، كە پارتی دەسەڵات بە غەدر و دوور لە یاسا شارەوانییەكانیان قەیووم دەكات.
کلیچدارئوغلوو گوتیشی: "ئێمە بە دەنگی بەرز دەڵێین نابێت شارەوانی قەیووم بكرێت، چونكە بە دەنگی هاووڵاتییان هاتوونەتە سەر ئەو كورسییە، بەڵام ئیبراهیم كاڵن گوتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا دەڵێت ئەوان تاوانبارن، باشە دەپرسم كاڵن دادوەرە تا ئەوان بە تاوانبار ناو ببات؟ ئاخر هەموو كەس دەزانێت لە توركیا دادگا بێلایەن نییە".
باسنيوز
