سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكا: توركیا هێڵی سووری به‌زاندووه
ئه‌و سیناتۆره‌ی دیموكراته‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: ئه‌ردۆغان دوای دوو هه‌فته له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆشكی سپی، لوتی هێناوه‌ته به‌ره‌وه و پیشانی تره‌مپ و ئه‌مه‌ریكا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ده‌دات و هێڵی سووری به‌زاندووه.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ره‌تیكردووه‌ته‌وه، له تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی رووسی (ئێس400) هیچ كادیرێكی ته‌كنیكی و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری كردبێت.
گوته‌بێژێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاش، به ئاژانسی تاسی رووسی راگه‌یاندووه، هه‌نگاوه‌كانی توركیا به‌ره‌و رووسیا ناكۆكن له‌گه‌ڵ ئه‌و پابه‌ندیانه‌ی توركیا هه‌یه‌تی له چوارچێوه‌ی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیدا و ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنیان له‌سه‌ر هاوكاری دوولایه‌نه‌ی توركیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.
K24
