جۆنسن کارنامەی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتو ئاشکراکرد
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگاران کارنامەی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوی وڵاتەکەی خستەڕو، تیایدا پەیمانیدا لە 25ی دیسەمبەر رێککەوتنی بریتانیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بخاتە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی، بۆ دەنگدان لەسەر دەرچونی وڵاتەکەیان لەیەکێتی ئەوروپا پێش 31ی کانونی دوەمی ساڵی داهاتو 2020.
جۆنسن پەیمانیدا هیچ دواخستنێکی دیکە لەماوەی کۆتایی دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا نەکرێت
جۆنسن لەهەمانکاتدا پەیمانیدا هیچ دواخستنێکی دیکە لەماوەی کۆتایی دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا نەکرێت و لە ساڵی 2020یشدا ئەو پڕۆسەیە بەتەواوەتی جێبەجێبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای هەڵبژاردنەکان پارتەکەی لەحکومەتدا کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی باج و زیادکردنی خەرجی کەرتی گشتی لەماوەی چوار ساڵی داهاتودا.
جۆنسن ئامانجی پارتەکەی لەزیادکردنی بازرگانی ئازاد لە وڵاتەکەی خستەڕو، بەجۆرێک لەسەدا 80ی بازرگانی گشتی وڵاتەکەی پێکبهێنێت
لەبارەی کەرتی بازرگانییەوە جۆنسن ئامانجی پارتەکەی لەزیادکردنی بازرگانی ئازاد لە وڵاتەکەی خستەڕو، بەجۆرێک لەسەدا 80ی بازرگانی گشتی وڵاتەکەی پێکبهێنێت.
هاوکات سەرۆکی پارتی کاری بریتانیا پەیمانیداوە ئەگەر پارتەکەی سەرکەوتوبێت لە هەڵبژاردنەکاندا، باج لەسەر چینی دەوڵەمەندانی وڵاتەکە زیادبکات
ئەو وتانەی جۆنسن لەکاتێکدایە، جێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کاری بریتانیا و رکابەری هەرە بەهێزی پەیمانیداوە ئەگەر پارتەکەی سەرکەوتوبێت لە هەڵبژاردنەکاندا، باج لەسەر چینی دەوڵەمەندانی وڵاتەکە زیادبکات.
لە نوسراوی کارنامەی پارتی کرێکاراندا هاتوە، خەرجی بەرگری وڵاتەکەیان زیاددەکات، بەجۆرێک بەڕێژەی لەسەدا دو لەو بڕە زیاتر بێت، کە هاوپەیمانانی ناتۆ لەسەری رێککەوتون.
خەندان
