ملیاردێرێکی ئەمەریكی : خۆم كاندید دەكەم چونكە ، ناتوانین چوار ساڵی دیکە بەرگەی بێ ئەخلاقییەکانی ترەمپ بگرین“
ملیاردێرێکی دیکە خۆی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا کاندید دەکات و دەیەوێ رکابەریی سەرۆکە ملیاردێرەکەی ئێستای وڵاتەکەی بکات.
مایکڵ بلومبێرگ، خاوەنی سەرمایەی 50 ملیار دۆلارە و یەکێکە لە گەورەترین ملیاردێرەکانی ئەمریکا. بلومبێرگ بە فەرمی خۆی وەک کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راگەیاند.
مایکڵ بلومبێرگ (تەمەن 77 ساڵ)، هەوڵ دەدات متمانەی پارتی کۆمارییەکان بەدەست بهێنێت و ببێتە تاکە کاندیدی ئەو حزبە، بۆ رکابەریکردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کاندیدی پارتی کۆمارییەکان.
بلومبێرگ 30 ملیۆن دۆلاری بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن تەرخان کردووە و رایگەیاندووە، ناتوانین چوار ساڵی دیکە بەرگەی کارە ”هەڕەمەکی و بێ ئەخلاقییەکانی ترەمپ بگرین“.
ئەو ملیاردێرە پێی وایە دۆناڵد ترەمپ مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمریکا و بنەماکانی و ”ئەگەر دووبارە ببێتەوە سەرۆک رەنگە هەرگیز لە زیانەکانی ئەو رزگارمان نەبێت“.
بڕیارە لە مانگی 11ـی 2020 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئەنجام بدرێ و ترەمپ، کە ئێستا سەرۆکی ئەو وڵاتەیە و ملیاردێرە، خۆی هەڵدەبژێرێتەوە بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی.
باسنیووز
