مایک بلوومبێرگ بەربژێرییەتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند

مایک بلوومبێرگ بەربژێرییەتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند
مایکڵ بلوومبێرگ، سیاسەتڤان، بازرگان و نووسەری ئەمریکی، خاوەنی 58 ملیار دۆلارە و سەرۆکشارەوانی پێشووتری نیویۆرک سیتی بەربژێربوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند.

مایکڵ بلوومبێرگ، کە بە مایک بلوومبێرگ ناسراوە، لە توویتێکیدا ئەمڕۆ یەکشەممە لەبارەی هۆکاری خۆبەربژێرکردنی نووسیویەتی، "خۆم بەربژێردەکەم بۆ تێکشکاندنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا".

بلوومبێرگ ''بنیادنانەوەی ئەمریکا''ی کردووە بە درووشمی سەرەکی هەڵبژاردنەکەی و پێشتریش رایگەیاندبوو، ئەگەر خۆی بەربژێر بکات هیچ پارەیەک لە هیچ بازرگانێک وەرناگرێت بۆ کامپەینی هەڵبژاردنەکەیی و هەروەها کەبوو بە سەرۆکیش مووچەکەی وەرناگرێت.


ژیننامەی بلوومبێرگ

لە 14ی شوباتی 1942 لە دایکبووە.

سەر بە پارتی دیموکراتەکانە.

ماوەیەک سەر بە پارتی کۆمارییەکان بووە.

ماستەری لە بزنسن لە زانکۆی هارڤەرد بەدەستهێناوە.

سەرمایەکەی 58 ملیار دۆلارە.

2002 تاوەکو 2013 سەرۆکشارەوانی نیویۆرک بووە.
Top