ئەردۆغان، سەردانی قەتەر دەكات
سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانێکی وڵاتێکی کەنداوی عەرەبی دەکات و بۆ جاری 26ـەم لەگەڵ سەرۆکەکەی کۆ دەبێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵو)، بڕیارە رۆژی دووشەممە 25-11-2019، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی قەتەر بکات.
هەروەک ئەنادۆڵ بڵاوی کردووەتەوە، رەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ جاری 26ـەم لەماوەی پێنج ساڵدا، لەگەڵ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، کۆ دەبێتەوە.
کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و میر تەمیم لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی پێنجەمی ستراتیژیی باڵای تورکیا - قەتەر دێت.
تورکیا و قەتەر هاوپەیمانی یەکترن و پەیوەندییەکانیشیان دوای خستنە ناو لیستی تیرۆری رەوتی ئیخوان موسلیمین لە وڵاتانی میسر، سعودیە و ئیمارات، قوڵتر بووەتەوە و ئێستا ئەو دوو وڵاتە سەرکردایەتیی رەوتی ئیخوان موسلیمینی جیهان دەکەن.
باسنیوز
