جێگری سەرۆکی ئەمەریکا چی لە بارەی سەرۆك بارزانییەوە گوت!
پێنس ده‌ڵێت: "لە بیرمە کە یەکەم جار وەك کۆنگرێسمانێك هاتمە هەرێمی کوردستان و چاوم بە سەرۆکی ئەفسانەیی مەسعود بارزانی کەوت".
له ساڵی 2008 مایك پێنس، وەکو ئەندامی کۆنگرێس هاتە هه‌ولێر و لەلایەن سەرۆك مەسعوود بارزانییه‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
دوای به‌شداریكردنی له جه‌ژنی سوپاسگوزاریی له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، پێنس له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه، گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
له هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبووه‌وه.
له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پێنس باسی له‌وه كرد، كورد هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه و خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی به یه‌كه‌وه شان به‌شان شه‌ڕی داعشیان كردووه و ناوچه‌كه‌یان له چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه پاككردووه‌ته‌وه.
پێنس به ناوی ئیداره‌ی تره‌مپ، دڵنیایی داوه‌ته كورد، كه پارێزگاری له په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان كورد و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه دووپات كردووه‌ته‌وه.
