فڕۆکەیەکی ئەمریکا لە لیبیا ون دەبێت

فڕۆکەیەکی ئەمریکا لە لیبیا ون دەبێت
فڕۆکەیەکی سوپای ئەمریکا لە ئاسمانی لیبیا ون دەبێ و فەرماندەییەکی سوپای ئەو وڵاتەش بەیاننامەیەک دەردەکات.

لە بەیاننامەکەدا، کە فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکی لە ئەفریقیا (ئەفریکۆم) ئەمڕۆ شەممە 23-11-2019 دەری کردووە، هاتووە، فڕۆکەکە بێفڕۆکەوانە و رۆژی پێنجشەممە ون بووە.

ئەفریکۆم هەروەها رایگەیاندووە، فڕۆکەکە بە هەماهەنگیی ”بەرپرسانی پەیوەندیدار“ی حکوومەتی لیبیا چاودێریی بارودۆخی ئەمنیی ئەو وڵاتە و چالاکییەکانی گرووپە توندڕەوەکانی دەکرد.










باسنيوز
Top