توركیا بە دوای جێگرەوەی ئێف35 دا دەگەڕێت

توركیا بە دوای جێگرەوەی ئێف35 دا دەگەڕێت
وەزیری بەرگری تورکیا رایدەگەیەنێت، ئەگەر نەتوانن فڕۆکەی ئێف35 لە ئەمەریکا بکڕن، ئەوا ناچارن بە دوای جێگرەوەی ئەو فڕۆکەیە بگەڕێن.

خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری توركیا لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەوان پێشتر هەوڵی کڕینی سیستمی بەرگری پاتریۆتیان داوە، بەڵام بەهۆی سەرنەکەوتنی هەوڵەکانیان ناچاربوون سیستمی بەرگری ئێس 400 بکڕن.

گوتیشی ئەگەر ئەمەریکا فڕۆکەی ئێف 35 بە تورکیا نەفرۆشێت، ئەوا ئەنقەرە ناچارە بەدوای جێگرەوەی ئەو فڕۆکەیە بگەڕێت.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، کە پێویستە تورکیا کۆتایی بە سیستمی بەرگری ئێس 400 بهێنێت.




K24
Top