توركيا محەمەد دەحلان، سەرکردەی بزووتنەوەی فەتحی فەلەستینی دەخاتە ناو لیستی سووری داواکراوانەوە.

توركيا محەمەد دەحلان، سەرکردەی بزووتنەوەی فەتحی فەلەستینی دەخاتە ناو لیستی سووری داواکراوانەوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڕی 700 هەزار دۆلار وەک خەڵات بۆ هەر کەسێک دادەنێت، کە زانیاریی بداتە وەزارەتەکە لەبارەی سەرکردەیەک.

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی محەمەد دەحلان، سەرکردەی بزووتنەوەی فەتحی فەلەستینی دەخاتە ناو لیستی سووری داواکراوانەوە.

محەمەد دەحلان بە بەشداریکردن لە پیلانگێڕان بۆ کودەتا شکستخواردووەکەی بەشێک لە فەرماندەکانی سوپای تورکیا لە تەمموزی 2016 لە دژی حکوومەتی تورکیا بە سەرکردایەتیی پارتی داد و گەشەپێدان و رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی تورکیا، تۆمەتبار کراوە.

سولەیمان سۆیلو هەروەها رایگەیاندووە، حکوومەتەکەی بڕی چوار ملیۆن لیرەی تورکی ( 700 هەزار دۆلار) وەک خەڵات دەداتە ئەو کەسەی هەر زانیارییەک، کە ببێتە هۆی دەستگیکردنی محەمەد دەحلان، دەداتە حکوومەتی تورکیا.

تەرخانکردنی ئەو پارەیە بۆ زانیاریدان لەسەر ئەو بەرپرسە فەلەستینییە دوای ئەوە دێت، کە دەحلان رایگەیاندبوو، ”ئەردۆغان پاڵپشتیی گرووپە تیرۆریستییەکانی سووریا دەکات و زێڕ لە بانکی ناوەندیی لیبیا دەدزێت“.



باسنيوز
Top