دۆناڵد ترەمپ: هەوڵی من نەبوایە چین هۆنگکۆنگ-ی دەسڕیـیەوە
ئەگەر من نەبومایە هۆنگکۆنگ لە ماوەی 14 خولەک دەسڕایەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز-ی وڵاتەکەی رایگەیاند، "ئەگەر من نەبومایە هۆنگکۆنگ لە ماوەی 14 خولەک دەسڕایەوە".
بە "هاوڕێم، سەرۆکی چین وت، تکایە ئەوە مەکە، هەڵەیەکی گەورە دەکەیت
ئاماژەی بەوەشکرد، چین هێزێکی یەک ملیۆن سەربازی لە دەرەوەی هۆنگکۆنگ کۆکردوەتەوە، بەڵام بە "هاوڕێم" شی ژینپـینگ، سەرۆکی چین وت، "تکایە ئەوە مەکە، هەڵەیەکی گەورە دەکەیت و کاردانەوەی نەرێنی بەسەر ڕێکەوتنە بازرگانیـیەکەی نێوان هەردو وڵات دەبێت".
پێشتر خۆپیشاندەرانی هۆنگکۆنگ داوایان لە دۆناڵد ترەمپ کردبو هەرێمەکەیان لەژێر فەرمانڕەوای چین رزگاربکات
لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە سەدان کەس لە هاوڵاتیانی هۆنگکۆنگ خۆپیشاندەران ئەنجامدەدەن، پێشتر داوایان لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردبو هەرێمەکەیان لەژێر فەرمانڕەوای چین رزگاربکات.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، بە سەرۆکی چینی وتوە، "هەر هەوڵێک بدات بۆ سەرکوتکردنی خۆپـیشاندانەکان، ئەوا دانوستاندنە ئابوریـیەکانی نێوان ئەمریکا و چین ئاڵۆزدەبن".
خەندان
