كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته سووریا
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی سانای فه‌رمی حكوومه‌تی سووریا، كاروانه سه‌ربازییه‌كه له خاكی عێراقه‌وه هاتوونه‌ته پارێزگای حه‌سكه و كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییشیان پێبووه.
هه‌ر چه‌نده له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی كرد هێزه‌كانیان له سووریا بكشێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا كشاونه‌ته‌وه و له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته چه‌ندین بنكه و سه‌ربازگه‌یان ماوه. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش به ئاشكرا ئه‌وه‌ی گوتووه، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بۆ كۆنترۆڵی نه‌وته.
K24
