ئەمریکا وەزیرێکی ئێرانی دەخاتە ناو لیستی سزاکانییەوە

 ئەمریکا وەزیرێکی ئێرانی دەخاتە ناو لیستی سزاکانییەوە


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا وەزیرێکی حکوومەتی ئێرانی دەخاتە ناو لیستی سزاکانییەوە.

ستیڤن منۆچین، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەرپرسانی ئێران بۆ ئاشکرانەبوونی کارە ”ناشەرعییەکانیان“، هێڵی ئینتەرنێت لە وڵاتەکەیان رادەگرن.

دوای دروستبوونی خۆپیشاندانەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێران، حکوومەتی ئێران هێڵی ئیتنەرنێتی لە وڵاتەکەیدا راگرت.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەهۆی بڕینی ئینتەرنێت، سزای وڵاتەکەی بەسەر محەمەدجەواد ئازەری جێهرەمی، وەزیری گەیاندنی ئێراندا سەپاند.

خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئێران دژی گرانکردنی نرخی سووتەمەنی لە شەوی هەینی 15-11-2019ـەوە لە شارەکانی تارانی پایتەخت، مەشهەد، ئابادان، شیراز، ئەهواز، بێهبەهان، سیرجان، خوڕەمشەهر و موحەممەرە دەستی پێ کرد.




باسنيوز
Top