لە پۆڵۆنیا سمینارێك دەربارەی عێراق و كوردستان بەڕێوە چوو
سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه به وتاری زیاد ڕه‌ئووف، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا دەستی پێ كرد و، ئاماژه‌ی به مێژووی دێرینی كورد له ناوچه‌كه كرد و ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێكه‌وه‌ژیانی كه‌لتوور و دینه جیاوازه‌كانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه له وێنه‌ی نییه. نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم هانی به‌شداربووانی دا، كه توێژینەوەی زیاتر لەسەر كوردستان بكەن و سەردانی کوردستان بكه‌ن و به چاوی خۆیان ئه‌و ئاوەدانكردنەوە و شارستانییەت و پێكه‌وه‌ژیانه ببینن.
دواتر 3 قوتابیی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی پریزینتێیشنیان پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ی جێگا شوێنەوارییەكانی عێراق لەناو لیستی یونیسكۆدا، موزیكی عێراقی و ھەروەھا دەربارەی مێژوو و كەلتووری كوردستان و خواردن و ژیانی ڕۆژانەی كوردستانیان. ھەروەھا ئاماده‌بووان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شیان هه‌بوو كه دوو كورته‌فیلم ده‌رباره‌ی موزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی ببینن.
