به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ژێرئاوكه‌وت و 67 کۆچبەر گیانیانلەدەستدا
میدیاکانی ئیتاڵیا رایانگەیاند، به‌له‌مێك له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا ژێرئاوكهوتوە و بەهۆیەوە 67 كۆچبه‌ر گیانیانله‌ده‌ستدا.
ئاژانسی ANSAی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، به‌له‌مێك ژێرئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه 67 كه‌س كه كۆچبهربون گیانیان له‌ده‌ستداوە.
ئێوارەی دوێنێ له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، به‌له‌مێك ژێرئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه 67 كه‌س كه كۆچبهربون گیانیان له‌ده‌ستداوە
ئاژانسەکە هەواڵەکەی به پشت به‌ستن به ماڵپه‌ڕی Alarmphone بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه پشتیوانی هاوكاری به‌په‌له‌ی سه‌ربه‌خۆ پێشكه‌ش به‌وانه ده‌كات، كه ده‌یانه‌وێت ده‌ریای ناوه‌ڕاست ببڕن.
راوچییه‌كی ماسی په‌یوه‌ندی كردوه به Alarmphoneوه و باسی له‌و روداوه كردوه، كه له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا رویداوه و وتویەتی، "30 كه‌سیان له كۆچبه‌ران رزگاركردوه، به‌ڵام 67 كه‌سی دیكه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه".
راوچیه‌كانی ماسی به‌له‌مێكی ژێرئاوكه‌وتو هەروەها ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچبه‌ریان به‌دیكردوه كه كه‌وتونه‌ته ئاوی ده‌ریاوه
هاوكات شاهێدحاڵەکانی نزیک لە روداوەکە باسیان له‌وه‌كردوە، راوچیه‌كانی ماسی ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 5:00ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە به‌له‌مێكی ژێرئاوكه‌وتو هەروەها ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچبه‌ریان به‌دیكردوه كه كه‌وتونه‌ته ئاوی ده‌ریاوه.
ئەوەش خراوەتەڕو، راوچیانی ماسی هه‌وڵیانداوه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریاوه به‌مه‌به‌ستی داواكردنی هاوكاری، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه په‌یوه‌ندییه‌كه ده‌ستبخه‌ن.
خەندان
