جۆ بایدن: سزای سعوودییە دەدەم
بایدین یەکێکە لە کاندیدە بەهێزەکان و لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کاردانەوەی چی دەبێت بەرامبەر بە کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشوقچی رایگەیاند، فرۆشتنی چەک بە سعوودیە رادەگرم تاوەکو منداڵ لە یەمەن نەکوژێت.
بایدن راشیگەیاند: "ئێمە وا دەکەین ئەوان باجی هەڵەکانیان بدەن"
ئاشکراشیکرد کە سعوودییە لە یەمەن دۆخێکی مرۆیی ناهەمواریی دروست کردووە و ریازی بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کرد.
ئەگەرچی بایدن جێگری باراک ئۆباما بوو، ئۆباماش پشتگیری لە سعودییەکان دەکرد لە جەنگی یەمەن لانی کەم بەشێوەیەکی زارەکی، بەڵام بایدن پێچەوانەی سیاسەتەکانی ئۆباما قسە دەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رەتی کردووەتەوە ئیدانەی سعوودییە بۆ هێرشەکانی بۆ سەر یەمەن بکات و پەیوەندییەکی بازرگانی پتەویشی لەگەڵ سعوودییە هەیە.
K24
