میدیاکان: ئێران تەرمی خۆپیشاندەرە کوژراوەکان بە نهێنی لە نەخۆشخانەكانەوە دەگوازێتەوە

 میدیاکان: ئێران تەرمی خۆپیشاندەرە کوژراوەکان بە نهێنی لە نەخۆشخانەكانەوە دەگوازێتەوە
میدیاکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ئاشکرایان کرد، هێزەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران بە شێوەیەکی نهێنی، تەرمی دەیان خۆپیشاندەری کوژراویان لە نەخۆشخانەکانەوە گواستووەتەوە و بەرامبەر بە رادەستکردنی تەرمەکانیش، داوای پارەیەکی زۆریان کردووە.



باس لەوە دەکرێت کە لە نەخۆشخانەی (بیمەی کۆمەڵایەتی) لە تاران، بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی گۆشتی ئاژەڵی سەربڕاو، تەرمی ٣٦ خۆپیشاندەری کوژراویان بردووەتە دەرەوەی نەخۆشخانەکە.



باسیش لەوە کراوە، سەرجەمی ئەو تەرمانەی لە چوار نەخۆشخانەی (کەرەج)دان، گەیشتووەتە ١١٨ تەرم.



هاوکات ماڵپەڕی کەناڵی (ئەلحوڕە) بڵاوی کردووەتەوە کە لە بەرامبەر رادەستکردنەوەی تەرمەکان بە کەسوکارەکانیان، داوای ٤٠ ملیۆن تومەن لە هەر خانەوادەیەک کراوە کە دەکاتە زیاتر لە ٣٥٠٠ دۆلار، بەو مەرجەی پرسەنامەی بۆ نەگێڕن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا هیچیان لەبارەوە بڵاو نەکەنەوە.



ڕۆژی سێشەممەی رابردوو ١٩ی ١١ی ٢٠١٩، رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا کوژرانی زیاتر لە ١٠٦ خۆپیشاندەری لە ٢١ شاری ئێران راگەیاند.



دوای بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ سێ بەرامبەری نرخی پێشووی، لە زۆرینەی هەرە زۆری پارێزگاکانی ئێران خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرفراوان دەستی پێکرد.





باسنيوز
Top