شا سه‌لمان هۆشداریی ده‌داته ئێران
شا سه‌لمان له گوتارێكدا له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی شورای شانشینه‌كه‌ی گوتوویه‌تی: "هیوادارین رژێمی ئێران، لایه‌نی حیكمه‌ت هه‌ڵبژێرێت و هه‌ست به‌وه بكات هیچ رێگایه‌ك نییه بۆ ده‌ربازبوون له هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ریان، جگه له ده‌ستبه‌رداربوونی بیرۆكه‌ی فراوانخوازیی ئاژاوه‌گێڕیی نه‌بێت، چونكه پێش هه‌ر لایه‌ك زیان له گه‌له‌كه‌ی خۆیان ده‌دات".
شا سه‌لمان ده‌ڵێت: "شانشینی سعوودیه به‌ده‌ست سیاسه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی رژێمی ئێرانه‌وه زۆر نه‌هامه‌تی چه‌شتووه، به‌م دواییانه گه‌یشتووه‌ته شێوازێكی نوێ له كرده‌ی تێكده‌رانه و به ئه‌نقه‌ست و ده‌یانه‌وێت هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا له ده‌ست بچێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ده‌بێت رژێمی ئێران هه‌ست به‌وه بكات، له به‌رده‌م چه‌ندین بژارده‌ی جدیدایه، بۆ هه‌ر بژارده‌یه‌ك خۆی ده‌ره‌نجامه‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، شانشینی سعوودیه ده‌هۆڵی شه‌ڕ ناكوتێ، ئێمه ده‌ست بۆ ئاشتی راسته‌قینه درێژ ده‌كه‌ین تا زیان به كه‌س نه‌گات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ته‌واوه‌تی له ئاماده‌باشیداین بۆ ئه‌وه دژی هه‌ر دوژمنكارییه‌كی ئێران پارێزگاریی له گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین".
K24
