فڕەنسا: پشتیوانی لە ئاسایشی ئیسرائیل دەکەین
لە سنورەکانی سوریاوە چەند موشەکێک رەوانەی ئیسرائیل کراون، دواتریش لەوەڵامی ئەو هێرشانەدا چەند بنەکەیەکی سوپای قودس کراونە ئامانج
19ی ئەم مانگە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە سنورەکانی سوریاوە چەند موشەکێک رەوانەی ئیسرائیل کراون، دواتریش لەوەڵامی ئەو هێرشانەدا چەند بنەکەیەکی سوپای قودس کراونەتە ئامانج.
فڕەنسا دوبارە جەخت لە پابەندبونی دەکاتەوە بە ئاسایشی ئیسڕائیلەوە
ئانیس ڤۆن دێر مول، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا رایگەیاند، "فڕەنسا دوبارە جەخت لە پابەندبونی دەکاتەوە بە ئاسایشی ئیسڕائیلەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "فڕەنسا جەخت لەوە دەکاتەوە چارەسەری سەربازی نیە بۆ قەیرانی سوریا و جەخت دەکەینەوە لە خۆبەدورگرتن لە هەر زیادکردنی گرژییەکی مەترسیدار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".
هەروەها داوا لە ئێران دەکەین هیچ کارێک نەکات ببێتە هۆی ناسەقامگیری لە سوریادا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا باسی لەوەشکرد، "هەروەها داوا لە ئێران دەکەین هیچ کارێک نەکات ببێتە هۆی ناسەقامگیری لە سوریادا".
دوێنێ چوارشەممە سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، "فڕۆکەکانی بۆردومانی دەیان ئامانجی سەربازی سوری و ئێرانیان لە سوریا کردوە، ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ هەڵدانی موشەک لە سوریاوە بە ئاڕاستەی ئیسرائیل".
خەندان
