بێنی گانتز شكستهێنانی لە پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل راگەیاند
ئەمڕۆ چوارشەممە چەند کاژێرێک بەر لەکۆتاییهاتنی وادەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی ئیسرائیل، بێنی گانتز، سەرکردەی پارتی شین و سپی ئیسرائیل بە ریوڤین ریڤلین، سەرۆکی وڵاتی راگەیاند، پارتەکان ناگەنە رێککەوتن و ناتوانن حکومەتی داهاتوو پێکبهێنن.
ئەڤیگدۆر لیبەرمان، وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل کە هەڵوەشانەوەی حکومەت بە دەستلەکارکێشانەوەی ئەو دەستیپێکرد، دەڵێت ئەو لەگەڵ هیچ کامیان دا نییە، نە پشتگیری لە پارتی ناتەنیاهوو دەکات و نە لە پارتەکەی بێنی گانتز.
لەماوەی ساڵێکدا ئەمە دوووەمجارە هەڵبژاردن دەکرێت و ئەوانەی بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەسپێردرێن کە هەریەک لە بنیامین ناتەنیاهوو و بێنی گانتزن شكستدەهێنن و شکستهێنانیان بە سەرۆکی وڵات رادەگەیێنن.
