وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەست لەكار دەكێشێتەوە
ڕۆژنامەكە لە زاری سێ بەرپرسی سیاسیی كۆمارییەكانی ئەمریكای گواستووەتەوە كە پۆمپیۆ دەیەوێ خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی پیران ئامادە بكات لەسەر ویلایەتی كانساس، كە ساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
ئەم سەرچاوانە كە یەكەمیان پێشتر لە ئیدارەی ترەمپدا كاری كردووە و دووەمیشیان ئێستە پۆستێكی باڵای هەیە لە كۆشكی سپی، دووپاتیان كردووەتەوە كە پۆمپیۆ بە شێوەی زارەكی پێیراگەیاندوون دەچێتە كێبەركێی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پیرانەوە.
پۆمپیۆ ئاماژەی بەوە داوە كە سەرەتا بە نیاز بووە لە بەهاری داهاتوودا واز لە پۆستەكەی بهێنێت، بەڵام ئێستە لەژێر رۆشنایی ئەو سكانداڵەی رووبەڕووی ترەمپ بووەتەوە و لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكاوە هەوڵی لادانی دەدرێ لە پۆستەكەی، ترسی هەیە زیان بەر ناوبانگە سیاسییەكەی بكەوێ، بۆیە دەیەوێ زووتر دەست لەكار بكێشێتەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە لەوەتەی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپەوە وەك سەرۆكی ئەمریكا، چەندین بەرپرسی باڵای كابینەكەی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە.
باسنيوز
