میدیایەکی ئێرانی: بەهۆی خۆپیشاندانەکان دوو هەزار ملیار تمەن زیان بەر وڵات کەوتووە

میدیایەکی ئێرانی: بەهۆی خۆپیشاندانەکان دوو هەزار ملیار تمەن زیان بەر وڵات کەوتووە
میدیایەکی ئێرانی بە بڵاوکردنەوەی هەوالێک کە تێیدا ئینفۆگرافیکێکی لەبارەی خەسار و زیان ئابوورییەکان بڵاو کردووەتە، ئاشکرای کردووە لە ماوەی شەش ڕۆژ لە خۆپیشاندانەکاندا دوو هەزار ملیار تمەن زیان بە چەند کەرتێک گەیشتووە.

ماڵپەڕی میهر لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە لە کەرتەکانی ئینتەرنێت، بانک، سووتەمەنی، فرۆشگە و بینا حکوومییەکان بە گشتی دوو هەزار ملیار خەسار بەر حکوومەت کەوتووە و تەنیا بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێتەوە 900 ملیار تمەن زیان بە ئێران گەیشتووە.

ئەو ماڵپەڕە هیچ ئاماژەیەک بە ئاماری کوژراو و بریندارەکان نەکردووە، لە حاڵێکدا بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە 21شاری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم 106 کەس بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش بریندار بوون و 47 کەس لە کوژراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.











باسنيوز
Top