عەلی خامنەیی: خۆپیشاندانەکان پیلانێکی ئەمنین

 عەلی خامنەیی: خۆپیشاندانەکان پیلانێکی ئەمنین


عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، خۆپیشاندانەکان بە پیلانێکی ئەمنی لەدژی وڵاتەکەی ناو دەبات و دەڵێت ئەو خۆپیشاندانە ئەمنین و هیچ پەیوەندییەکیان بە خەڵکەوە نییە.

ئەو گوتانەی خامنەیی لە کاتێکدایە کە لە ماوەی شەش ڕۆژ خۆپیشاندان و ئاڵۆزی لە ئێران تاکوو ئێستا لە سەتاسەری ئەو وڵاتە زیاتر لە 200 کوس کوژراون و ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵتیش ئاماری کوژراونی 106 کەسی لە ئێران پشتڕاست کردووەتەوە.

عەلی خامنەیی، رای گەیاندووە خۆپیشاندانەکانی ئێران پەیوەندییان بە ناڕەزایەتی گشتیی خەڵک و خواستی گەلی ئێرانەوە نەبووە و پیلانێکی ئەمنی بووە، لە دژی ئاسایشی ئەو وڵاتە کە توانیویانە پاش چەند رۆژ شکست بەو پلانەش بهێنن.

خامنەیی، جەختیش دەکاتەوە کە لە بەرانبەر نەیارەکانیان لەڕووی سەربازی و سیاسی و ئەمنییەوە سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە و لە داهاتوویشدا شکست بە گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەی دەهێنین.

ماوەی شەش ڕۆژە لە زیاتر لە 17 پارێزگای ئێران و بەتایبەتی چوار پارێزگای ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێ خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە بەرانبەر گرانبوونی بەهای بەنزین دەستی پێکردووە و شەوی ڕابردوو لە شارەکانی مەریوان، کرماشان و ئیلام و بۆکان خۆپیشاندان بەردەوام بووە و لە شاری مەیروان ڕاستەوخۆ دەستڕێژ لە خەڵک کراوە و بوونەتە قوربانی.

جیاواز لەوەی تاکوو ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی 50 کەس گیانیان لەدەست داوە هاوکات زیاتر لە 300 کەسیش دەستگیر و لە سەتاسەری ئێرانیش زیاتر لە 3 هەزار کەسیش بریندارە.




باسنیوز
Top