لێبووردنی نێودەوڵەتی: لانیکەم 106 کەس لە 21 شاری ئێران کوژراون
ئەو رێکخراوە ئاماژە بەوەشدەکات بەپێی راپۆرتەکانی کە بەدەست ئەوان گەیشتووە، ژمارەی کوژراوەکان 200 کەسی دەبن، بەڵام هێشتا هەموویان پشتڕاست نەکراونەتەوە.
ئامارەکانی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە کوژراوان بەمشێوەیە بەسەر شارەکاندا دابەشبوونە:
پارێزگای کرماشان: 30 کەس
پارێزگای سنە: 10 کەس
پارێزگای ورمێ: چوار کەس
پارێزگای خوزستان: 35 کەس
پارێزگای تاران: نۆ کەس
پارێزگای فارس: شەش کەس
پارێزگای ئەلبورز: چوار کەس
پارێزگای کرمان: یەک کەس
پارێزگای ئیسفەهان: یەک کەس
