چوار موشەک لە سوریاوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کران

چوار موشەک لە سوریاوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کران
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چوار موشەک لە سوریاوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون و لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەوەو تەقێندراونەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەناوچەی جۆلان لە ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوە لێیداوە، ئەوەش بەهۆی ئاڕاستەکردن چوار موشەک لە سوریاوە


ئەفیغا ئەدرەغی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەناوچەی جۆلان لە ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوە لێیداوە، ئەوەش بەهۆی چوار موشەکەوە، کە لە سوریاوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون".

بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیل توانیویەتی ژمارەیەک موشەک تێکبشکێنێت، کە لە ئیسرائیلەوە ئاڕاستەی باشوری سوریا کرابون


ئاماژە بەوەشکراوە، "بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیل توانیویەتی ژمارەیەک موشەک تێکبشکێنێت، کە لە ئیسرائیلەوە ئاڕاستەی باشوری سوریا کرابون".

دوێنێ دوشەممە سوپای ئیسرائل مەشقە سەربازیەکانی خۆی لە بەرزاییەکانی جەلیل دەستپێکرد


دوێنێ دوشەممە سوپای ئیسرائل مەشقە سەربازیەکانی خۆی لە بەرزاییەکانی "جەلیل" ئەنجامدا، کە دەکەوێتە سنوری نێوان سوریا و لوبنان و ئیسرائیلەوە، تا ئەمڕۆ سێشەممەش بەردەوامی هەبو.

چالاکییەکانی سوپای ئیسرائیل بریتیبون لە خستنەکاری تۆپ هاوێژەکان، مەشقپێکردنی فڕۆکە جەنگییەکان و بەکارخستنی سیستەمی پەیوەندی سەربازی بۆ داواکردنی هێزی یەدەک.






خەندان
Top