نەتەوە یەکگرتووەکان: بە نیگەرانییەوە چاودێریی خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکەین

 نەتەوە یەکگرتووەکان: بە نیگەرانییەوە چاودێریی خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکەین
گوتەبێژی سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنێ دووشەممە لەبارەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئێران ئاشکرای کردووە بە نیگەررانییەوە دەڕواننە هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی پەیوەندیدار بە ئێران.

ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئێران و لوبنان ڕای گەیاندووە: "لەبارەی ئێرانەوە سکرتیری نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیگەرانییەوە لە گۆڕانکارییەکانی ئێستا ئێران و بەتایبەتی تێکهەڵچوونی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەڕوانێت.

ئاماژەی بەوەش داوە: "سکرتیری نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی گیان لەدەستدانی هەندێ خەڵکی ئێران لە خۆپیشاندانەکان، زۆر خەمبار و نیگەران بووە".

بەپێی هەندێ زانیاریی سەرەتایی کە هێشتا بە فەرمی پشتڕاست نەکراوە لە ماوەی چوار ڕۆژی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرتاسەری ئێران نزیکەی 200 کەس گیانیان لەدەست داوە کە بەپێی زانیاریی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، هەتا ئێستا تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 45 کەس کوژراونو زیاتر لە 300 کەسیش دەستگیر کراون و بە سەدان کەسیش بریندارن.




باسنیوز
Top