لە بەهاری 2020دا توركیا دەتوانێت مووشەكی بەرگریی S400 بەكار بهێنێت
دمیتری شوگایڤ بەڕێوەبەری یەكێتیی تەكنیكیی سەربازیی ڕووسیا، لە كاتی بەشداریكردنی لە پیشانگایەكی سەربازی لە دوبەی، قسەی بۆ میدیاكاران كرد و لەبارەی مووشەكی بەرگریی S400 زانیاری خستە روو.
ئەو گوتی: "ئێمە چەند شارەزایەكی توركیامان بانگهێشتی رووسیا كردووە، تا فێریان بكەین ئەو مووشەكە چۆن بەكار دێت و لە كۆتایی ٢٠١٩ فێربوونیان كۆتایی پێ دێت. پاشان لە بەهاری ٢٠٢٠دا مووشەكی بەرگریی S400 لە توركیا دەكەوێتە كار".
ئەو باسی لەوەش كرد، كە لەگەڵ بەرپرسانی توركیا لەبارەی پێدانی چەند چەكێكی تر كۆ بوونەتەوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا رێككەوتنی لەسەر دەكەن. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ڕووسیا ئامادەی هەموو هاوكارییەكە بۆ توركیا لەڕووی سەربازییەوە.
باسنيوز
