ئێران: ئەمەریكا پشتیوانی لە ئاژاوەگێڕان دەكات
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە، لە سێ رۆژی خۆپیشاندانەكانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان، كە بەھۆی گرانكردنی نرخی بەنزین سەریان ھەڵدا، 36 كەس كوژران و سەدانی دیكەش بریندارن.
لەلایەكی دیكەوە، عەباس مووسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكای دایەوە كە پشتگیری خۆپیشاندانەكانی كردبوو، رایگەیاند "ئەمەریكا پشتیوانی لە كۆمەڵێك ئاژاوەگێڕ دەكات و پەیامەكەیان دڵسۆزانە و نیازپاكانە نییە، بەڵكو لێدوانەكانیان سەبارەت بە هاوسۆزی بۆ گەلی ئێران دووڕوییە".
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوانەی ئێستا ئەمەریكا ھاوسۆزییان بۆ دەردەبڕێت، لەژێر سزا ئابوورییەكانی ئەمەریكادان.
K24
