گروپی سەرایا قودس ڤیدیۆی یەکەمین موشەکی "وێرانکاری" بڵاوکردەوە

 گروپی سەرایا قودس ڤیدیۆی یەکەمین موشەکی
گروپی سەرایا قودس کە باڵی سەربازی جوڵانەوەی شۆڕشی ئیسلامین لە فەلەستین رایگەیاند، موشەکی "براق 120"ی گەشەپێدراویان بۆ یەکەمینجار لە روبەڕوبونەوەکانیاندا لەگەڵ ئیسرائیل خستوەتە خزمەتی سەربازییەوە.

موشەکی برق 120 بە تەواوی دروستکراوی فەلەستینییەکانە و توانایەکی وردی پێکانی ئامانجەکەی هەیە


ئەبو حەمزە، وتەبێژی سەرایا قودس کە باڵی سەربازی جوڵانەوەی شۆڕشی ئیسلامین لە فەلەستین رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی لەژێر گەمارۆدان، بەڵام موشەکی "برق 120" بە تەواوی دروستکراوی فەلەستینییەکانە و توانایەکی وردی پێکانی ئامانجەکەی هەیە.

موشەکەکە کێشی 300 کیلۆگرام بوە و لە ناوچەیەکی سنوری ‌غەززە کەوتوەتە خوارەوە


میدیاکانی ئیسرائیل سەبارەت بە یەکەمین تاقیکردنەوەی ئەو موشەکە لەلایەن جوڵانەوەی شۆڕشی ئیسلامیەوە ئاماژەیان بەوەکردوە، موشەکەکە کێشی 300 کیلۆگرام بوە و لە ناوچەیەکی سنوری ‌غەزە کەوتوەتە خوارەوە.

موشەکەکە روبەرێکی 16 مەتری و بە قوڵی دو مەتر زەوی بڕیوە، کێش و پێکهاتەی موشەکەکە بەرپرسانی ئیسرائیلی توشی سەرسوڕمان کردوە


ئەوەشیان خستوەتەڕو، موشەکەکە روبەرێکی 16 مەتری و بە قوڵی دو مەتر زەوی بڕیوە، کێش و پێکهاتەی موشەکەکە بەرپرسانی ئیسرائیلی توشی "سەرسوڕمان" کردوە.

12ی ئەم مانگە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگریدا ئەبو عەتا، فەرماندەی سەرایا قودسیان کوشتوە


دەستپێکردنەوەی روبەڕوبونەوەی لە نێوان سوپای ئیسرائیل و هێزەکانی کەرتی غەزە دوای ئەوە هات، رۆژی 12ی ئەم مانگە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگریدا ئەبو عەتا، فەرماندەی سەرایا قودسیان کوشتو، کە باڵی سەربازی بزوتنەوەی شۆڕشگێرانی ئیسلامییە لە کەرتی غەززە، دەسەڵاتی غەززەش بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیدا.

لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا رۆژی 13ی ئەم مانگە لە کەرتی غەزەوە 220 موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون


دواتریش سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا رۆژی 13ی ئەم مانگە لە کەرتی غەزەوە 220 موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون و سیستەمی بەرگریان توانیویەتی %90 یان تێکبشكێن و ئەوانی دیکەش لە ناوچەی دور لە دانیشتوان کەتونەتە خواروە.

پێشتریش رۆژنامەیەکی ئیسرئیلی رایگەیاندبو، ئەبو عەتا، حەسەن نەسروڵا و قاسم سولەیمانی "سێ مەترسیدارترین دوژمنی ئیسرائیلن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا"، چونکە ئەوان سەرپەرشتی هەمو ئەو هێرشانە دەکەن کە لە کەرتی غەززە و ناوچەکانی دیکەوە دەکرێتە سەر تەلئەبیب.





خەندان
Top