وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئەمریکا لەگەڵ گەلی ئێرانی دایە، کە مەرگەساتەکانی درێژەیان کێشا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئەمریکا لەگەڵ گەلی ئێرانی دایە، کە مەرگەساتەکانی درێژەیان کێشا


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، راگەیاند.

مۆرگان ئۆتاگۆس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ”ئەمریکا لەگەڵ گەلی ئێرانی دایە، کە مەرگەساتەکانی درێژەیان کێشا“.

مۆرگان ئۆتاگۆس پێی وایە گرانکردنی نرخی سووتەمەنی ”دوا ستەم“ی رژێمی ”گەندەڵ“ی ئێرانە لەسەر گەلەکەی.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی پچڕاندنی هێڵەکای ئینتەرنێت لە ئێران دەکا و رایگەیاندووە، ”لێگەڕێن با خۆپیشاندەران قسەی خۆیان بکەن“.

خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئێران دژی گرانکردنی نرخی سووتەمەنی لە شەوی هەینی 15-11-2019ـەوە لە شارەکانی تارانی پایتەخت، مەشهەد، ئابادان، شیراز، ئەهواز، بێهبەهان، سیرجان، خوڕەمشەهر و موحەممەرە دەستی پێ کردووە.







باسنيوز
Top