حوسامه‌دین ئاشنا، راوێژكاری حه‌سه‌ن رۆحانی : ئێران وه‌ك عێراق و لوبنان نییه
راوێژكاری رۆحانی، له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئێران وه‌ك عێراق و لوبنان نییه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ساڵانێكی زۆره له تاران داخراوه، رێگه به ده‌زگا میدیاییه به‌كرێگیراوه‌كان ناده‌ین چاره‌نووسمان دیاری بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه هه‌ندێك كه‌س له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مجاره‌ش "هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجی"یان كردووه.
ده‌شڵێت: "ئێمه‌ی ئێرانی رێگه‌ناده‌ین ده‌زگا راگه‌یاندنه به‌كرێگیراوه‌كان بڕیار له چاره‌نووسی ئێمه بده‌ن".
ماوه‌ی دوو رۆژه، له دژی گرانكردنی نرخی به‌نزین، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه، به گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كانیش، تا ئێستا زیاتر له 10 خۆپیشانده‌ر كوژراون، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ئاماره پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، كۆمپانیای نیشتمانی ئێرانی، رایگه‌یاند، نرخی به‌نزین 3 هێنده‌ی نرخی پێشوو گران ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه و خۆپیشاندانی به دوای خۆیدا هێنا.
K24
