بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە شاری ئەلباب ١٤ کەس کوژران و دەیانیش بریندار بوون
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ١١ی ٢٠١٩، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری ئەلباب تەقییەوە و زیاتر ١٢ کەس کوژراون و دەیانیش بریندار بوون.
هاوکات سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە کە لە دوای تەقینەوەکەوە، هێزە ئەمنییەکان کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانەکانی سەر سنوورەکانی تورکیا و تەنانەت نێو تورکیا گواستراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ١٤ کەس تائێستا گیانیان لەدەست داوە کە لانی کەم ٩ لە کوژراوەکان کەسانی سڤیلن.
هاوکات ئەوە ڕوونکراوەتەوە کە ٣٣ کەس لە ئەنجامی تەقینەوەکە بریندار بوون، بەشێکیان حاڵەتی بریندارییەکەیان مەترسیدارە. جگە لەوەی باس لە ونبوونی ژمارەیەک کەس دەکرێت کە لە کاتی تەقینەوەکەدا لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە بوون.
باسنيوز
