خۆپیشاندەرانی ئێرانی بانکێکی وڵاتەکەیان دەسووتێنن

خۆپیشاندەرانی ئێرانی بانکێکی وڵاتەکەیان دەسووتێنن
خۆپیشاندەرانی ئێرانی وەک ناڕەزاییەک دژی حکوومەتی وڵاتەکەیان، بانکێکی وڵات دەسووتێنن.

ئەمڕۆ شەممە 16-11-2019، هاووڵاتییانی ئێران درێژەیان بە خۆپیشاندان دژی گرانکردنی نرخی سووتەمەنی لەلایەن حکوومەتەوە، دا.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، خۆپیشاندەران لە شاری بێهبەهان لە باشووری ئێران ئاگریان لە لقی بانکی نیشتمانی بەردا و سووتاندیان.

هەروەها خۆپیشادەران لە شاری کەرەج هوتافیان دژی حکوومەت و سیستەمی سیاسیی وڵاتەکەیان گوتووەتەوە و داوای رووخاندنیان کردووە.

خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئێران دژی گرانکردنی نرخی سووتەمەنی لە شەوی هەینی 15-11-2019ـەوە لە شارەکانی تارانی پایتەخت، مەشهەد، ئابادان، شیراز، ئەهواز، بێهبەهان، سیرجان، خوڕەمشەهر و موحەممەرە دەستی پێ کردووە.













باسنيوز
Top