چوار خزمی نزیكی ئەبووبەكر بەغدادی لە توركیا دەستگیر كران
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی١١ی٢٠١٩ لە شارەكانی (روحا، سامسۆن، كرشەهیر و ئۆردو) لەسەر داوای دادوەر، ئاساییش ئۆپەراسیۆنێكی گەورەی بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش دەست پێكرد و توانرا ٢٥ كەس دەستگیر بكرێن.
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا توانرا لە كرشەهیر ١١ ئەندامی داعش دەستبەسەر بكەن و لە سامسۆن ٥ و لە ئۆردو ٣ و لە روحاش ٦ داعش دەستبەسەر كراون.
بە گوێرەی راگەیاندراوێكی داواكاری گشتیی كرشەهیر، لە شارەكەیاندا ١١ كەس دەستبەسەر كراون، كە ٤یان خزمی نزیكی سەر بە ئەبووبەكر بەغدادین و دەستگیر كراون، بەڵام ئەوانیتر دەستبەسەر كراون.
تاكوو ئێستا ئاشكرا نەكراوە كە ئەو ٤ كەسە كێن و نزیكیان لەگەڵ بەغدادی چۆنە؟ بەڵام ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا دەڵێن خزمی نزیكی بەغدادین.
پێشتریش هاوسەر و خوشك و براژنی ئەبووبەكر بەغدادی لە توركیا دەستگیر كرابوون.
باسنيوز
