ئەمریکا هۆشداریی دەداتە سوپای نیشتمانیی لیبیا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتمانیی لیبیا کردووە هێرشەکانی بۆ سەر حکوومەتی وڵاتەکەی، رابگرێت.
وەزارەتی دەرەوەی لیبیا هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی پاڵپشتیی سەروەریی لیبیا دەکات و رووبەڕووی قۆستنەوەی ناکۆکییەکای لیبیا لەلایەن رووسیاوە، دەبێتەوە.
ئەو بەیاننامەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، کە ژمارەیەک چەکداری رووسی لە ریزی سوپای نیشتمانیی لیبا لەکاتی هێرشکردنە سەر حکوومەتی ئەو وڵاتە لە تەڕابلوسی پایتەخت، بینران.
سوپای نیشتمانیی لیبی لە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی وڵاتەکەی هەڵگەڕاوەتەوە، کە بە کۆدەنگیی هەموولایەنە لیبییەکان پێکهاتووە و لەلایەن سەرکردەکانی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمین سەرۆکایەتی دەکرێ.
باسنيوز
