ئەمریکا وڵاتێکی عەرەبی لە لیستی رکابەرەکانی دەسڕێتەوە
تەیبور ناجی، یاریدەدەری مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفریقیا، رایگەیاندووە، ئەمریکا چیتر سوودان وەک رکابەری خۆی دانانێ و ئێستا وەک هاوبەشێک سەیری دەکات.
تەیبور ناجی هەروەها رایگەیاندووە، لابردنی ناوی سوودان لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆر بەخێرایی ناکرێت و دەبێ لەگەڵ سوودانییەکان لەسەر ئەوە گفتوگۆ بکەن.
ئەمریکا لەسەردەمی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی لەکار لادراوی سوودان، چەندین سزای قورسی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.
رۆژی پێنجشەممە 11-4-2019، سوپای سوودان لەسەر کار لادانی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی وڵاتەکەی راگەیاند و بڕیاری زیندانیکردنی درا.
دوای لەسەرکار لادانی سەرۆکی وڵات، حزبەکەیشی لە دەسەڵات دوور خرایەوە و عومەر بەشیر و دەیان سەرکردە و بەرپرسی ئەو حزبەش خرانە زیندانەوە.
باسنيوز
