پۆمپیۆ: ئێران هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیریی ناوچەکەیە

 پۆمپیۆ: ئێران هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیریی ناوچەکەیە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ئێران لە بواری پشتیوانی لە تیرۆرزیم و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە دووپات کردەوە.

مایک پۆمپیۆ لە نوێرتین لێدوانی خۆیدا جەختی کردووەتەوە کە ئێران هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیریی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "ئێران جیاواز لە تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە، هاوکات گەورەترین وڵاتی پشتیوانی تیرۆریزمیشە".

ئەم هەڵوێستەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ئێران لە وڵاتانی عێراق، یەمەن، سووریا و لوبنان حزووری هەیە و پشتیوانی لە گرووپ و هێز و میلیشیا توندڕەوەکان دەکات و لە قووڵبوونەوەی قەیرانە سیاسی و ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەدا دەوری هەیە.

ئێران هەموو کات حاشای لە بوونی هێزی سەربازیی خۆی لەو وڵاتانە کردووە و ئەو هەڵوێستانەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا بە تۆمەت لەقەڵەم دەدات.




باسينيوز
Top