سوپای ئه‌مریكا لە دوو شوێنی دیکەی رۆژئاوای کوردستان جێگیرده‌بێت
سوپای ئه‌مریكا لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان چه‌ند بنكه و خاڵێكی سه‌ربازی له ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە چۆڵكردن، بەڵام دواتر بڕیاریدا لە هەندێک ناوچە پێگەی سەربازیی خۆی بەهێزتر بکات، لەوانەش لە ناوچەکانی نزیک لە کێڵگە نەوتییەکان.
ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، ئه‌مریكا كه له پارێزگای حه‌سه‌كه پێنج بنكه و خاڵی سه‌ربازی هه‌یه، له دوو ناوچه‌ی دیكه‌ی پارێزگاكه ده‌ستیكردووه به دروستكردنی خاڵی سه‌ربازیی. ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه ته‌واوبن، ئه‌وا ژماره‌ی بنكه و خاڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له حه‌سه‌كه بۆ حه‌وت بنکە بەرزدەبنەوە.
میدیای تورکیا دەڵێت، دوو كاروانی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مریكا لەم دوو رۆژەدا له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی ئهلیاروبیه له‌سه‌ر سنووری عێراق-سووریا چوونەتە رۆژئاوای کوردستان.
كاروانی یه‌كه‌م پێكهاتبوو له زرێپۆشی سه‌ربازیی و ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی 20 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییان هه‌ڵگرتبوو، چوونەتە شارۆچکەی تربەسپی. سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌وێ ده‌ستیان كردووه به دروستکردنی ئه‌و خاڵه سه‌ربازییه‌ی لێی ده‌مێننه‌وه.
كاروانی دووه‌م كه له 10 ئۆتۆمبێل پێكهاتبوو، دوێنێ چووه ناوچه‌كه و له گوندی هیمۆ له رۆژئاوای ناوه‌ندی قامشلۆ جێگیربوو. هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌وێش ده‌ستیانكردووه به دروستكردنی خاڵی سه‌ربازیی.
