هه‌ده‌په له كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی په‌رله‌مانی توركیا كشایه‌وه
هه‌ریه‌ك له ئێبرو گونای، عومه‌ر فارووق گه‌رگه‌رلی ئۆغڵو و مێرال دانش بێشتاش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانییان له په‌رله‌مانی توركیا سازكرد و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی توركیا سووكایه‌تیان پێكراوه، بۆیه بڕیاری كشانه‌وه‌یان داوە.
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په داوای ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێی سه‌رۆكی رێكخراوی لاوانی ههدهپەیان كرد، كه نزیكه‌ی 10 رۆژه ده‌ستبه‌سه‌ره و پارێزه‌رانیشی سه‌لماندوویانه له گرتووخانه‌دا ئازار و ئه‌شكه‌نجەی دراوه، به‌ڵام مه‌تین نوروڵڵا سازاك، په‌رله‌مانتاری مه‌هه‌په زمانێکی نەشیاوی بەکارهێنابوو و گوتبووی "رهوه سه‌گ ئه‌م تیرۆریستانه ده‌پارێزن" و به‌مه‌ش گرژی و شەڕەقسە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا روویدا.
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له كۆنگره رۆژنامهڤانییهكهدا جه‌ختیانكرده‌وه، تاوەکو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی مه‌هه‌په به‌فه‌رمی داوای لێبووردن نه‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێنه‌وه كۆمسیۆنه‌كه و كاره‌كانیشی بایكۆت ده‌كه‌ن.
هاوکات سڕی ساكیك، په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په له بازنه‌ی مووش، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر قهییوومكردنی چوار شارەوانیی دیکەی هەدەپە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، داوای له هاوسه‌رۆكان و سه‌ركردایه‌تیی هه‌ده‌په كرد، ته‌واوی شاره‌وانییه‌كان به‌كۆ ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه و ده‌ستبه‌رداری شاره‌وانییه‌كانیان ببن.
ئه‌م داوایه‌ی سڕی ساکیک ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌ش هه‌مان داواكارییان ئاراسته‌ی هاوسەرۆک و سەرکردایەتیی هەدەپە کرد.
شارەوانییەکانی هەردوو شارۆچکەی هازرۆ و یەنیشەهیر لە ئامەد، لەگەڵ شارەوانیی شارۆچکەی ئاداپازار لە دێرسم و شارەوانیی شارۆچکەی هێزاخ لە شرنا‌خ بەبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هاوسەرۆکانیان کە سەر بە هەدەپەن بەتۆمەتی تیرۆر دوورخرانەوە و قایمقامی شارۆچکەکانیش بە قەییووم بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان دامەزران.
