حکوومەتی کوێت بەهۆی خۆپیشاندانەوە هەڵوەشێندرایەوە
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، هاووڵاتییانی کوێت دەستیان بە خۆپیشاندر کرد و داوای چاکسازی و هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی وڵاتەکەیان کرد.
تاریق مەرزومی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی کوێت رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-11-2019، شێخ جابر موبارەک، سەرۆکی حکوومەت، دەست لەکار کێشانەوەی حکوومەتەکەی پێشکەشی شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسوباح، ئەمیری وڵات، کردووە.
باسنيوز
