ئه‌ردۆغان نیگه‌رانییه‌كانی له ماكرۆن ده‌باته لای تره‌مپ
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كۆشكی سپی، ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی، ئه‌و قسه‌یه قه‌بووڵ كرا‌و نییه و له كۆتایی دیداری نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاشدا نیگه‌رانی خۆی له قسه‌كانی ماكرۆن ده‌ربڕیوه.
تره‌مپیش له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌ردۆغانه‌وه قسه‌یكردووه و گوتوویه‌تی: "سه‌رۆكی توركیا زۆر نیگه‌رانه و بێ هیوایه له قسه‌كانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، پێموایه ئه‌و قسه‌یه‌ی ماكرۆن، ئه‌ردۆغانی زۆر زۆر نیگه‌ران كردووه".
هه‌روه‌ها تره‌مپ گوتوویه‌تی: "دیداره‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان زۆر باش بووه و بارودۆخی سنووری سووریا و نه‌وت و بازرگانیمان تاوتوێ كردووه".
نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌ردۆغان پاش ئه‌وه بووه كه ئیمانوێل ماكرۆن له دیدارێكی گۆڤاری "زه ئیكۆنۆمیست" گوتبووی: "ناتۆ گیان ده‌دات و مێشكی مردووه، پێویسته جارێكی دیكه ئامانجه ستراتیژییه‌كانی دیاری بكرێته‌وه".
ماكرۆن ره‌خنه‌ی له پابه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو رێكخراوه‌كه و هه‌ڵسوكه‌وته نه‌گونجاوه‌كانی توركیا گرتووه كه ئه‌ندامی ناتۆیه.
K24
