وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا : پاشه‌كشێی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كوبانێ هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، "ئێسپر" گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا (600) سه‌رباز له سووریا ده‌هێڵێته‌وه و به ته‌واوی پاشه‌كشێ ناكات".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه به‌رده‌وامین له پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) ".
ئه‌وه‌شی گوت: "ئێمه هێشتا هاوبه‌شین له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و به‌رده‌وامین له پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ ئه‌و هێزه".
روونیشیكرده‌وه، "هه‌سه‌ده هاوكار و یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له سووریا".
K24
