برێت مەکگۆرک: لەوانەیە ترەمپ بیەوێت 15 پرسیار ئاراستەی ئەردۆغان بکات، بەڵام نایکات
برێت مەکگۆرک ئەو 15 پرسیارەی بەمشێوەیە ریزکردووە:
- بەغدادی چۆن لە خانووێکی سەلامەت و لەنێو ئەو هەموو توونێلە ئامادەکراوە بە دووری پێنج کیلۆمەتر لە سنووری ئێوە دەژیا؟
- بۆچی جێگرەوەی دووەمی بەغدادی لە جەرابلس دۆزرایەوە کە شارۆچکەیەکی بچووکی سەر سنووری ئێوەیە و لەژێر کۆنترۆڵی ئێوەیە.
- کاتێک داواتکرد ئەمریکا 30 کیلۆمەتر هەسەدە لە سنوورەکانت دووربخاتەوە، دەتزانی کە بەغدادی بەدووری پێنج کیلۆمەتر لە سنوورەکەتەوە لەگەڵ خێزانەکەی دەژیا؟
- بۆچی ئەو ناوچانەی سووریا کە تۆ دەتەوێت کۆنترۆڵیان بکەی یا لەژێر دەسەڵاتی تۆدابن هەمیشە دەبنە پێگەی سەلامەت بۆ سەرکردەکانی قاعیدە و داعش؟
- لە چەند هەفتەی رابردوو گوتوو کە چەند کەسێکی نزیک لە بەغدادیت دەستگیرکردوون لەنێویاندا ژنەکەی بەغدادی هەیە. بۆچی تاوەکو ئێستا ئەو کەسە داواکراوانەی جیهانت دەستگیرنەکردوون؟ ئەوانە چیان دەکرد لە تورکیا؟
- ئەو 40 هەزار چەکدارە بیانییە چۆن ئاوا ئازادانە لەڕێگەی تورکیاوە چوونە سووریا، کە بەشێکیان قاعیدەبوون و بوونە بڕبڕەی پشتی داعش؟
- بۆچی داواکانت بۆ داخستنی سنوور بەسەر داعش رەتکردەوە، کاتێک هەسەدە داعشی تێکشاند، سنوورەکانت بەسەر داعش داخست؟
- بۆچی گەڕانی هاوبەشت لەگەڵ پووتین و رووسیا لە سووریا قبوڵکرد، بەڵام رەتتکردەوە لە هەندێ ناوچە گەڕانی هاوبەش لەگەڵ سەربازانی ئەمریکا ئەنجامبدەی و سەربازانی ئێمەت خستە مەترسییەکی گەورە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کە دوو لەسەر سێی کەوتە دەست رووسیا و ئەسەد؟
- بۆچی هەوڵی چەند ساڵە و ملیۆنان دۆلاری ئەمریکی و جێگیرکردنی باشترین پلانداڕێژی سەربازی لە ئەنقەرە بۆ ئەو گرووپەی ئۆپۆزیسیۆن بوو کە تۆ جەختت دەکردەوە هاوکارن لە شەڕی دژی داعش، دوایش دەرکەوت کە زۆر توندئاژۆن تاوەکو سەربازانی ئەمریکی هاوبەشیان لەگەڵدا بکات و لەگەڵیاندا هەست بە سەلامەتی بکەن؟
- بۆچی، هاوپەیمانێکی ناتۆ بووەتە گەورەترین زیندانی بۆ رۆژنامەڤانان؟
- بۆچی حکومەتەکەت بە ئەنجامدانی مامەڵەی نایاسایی لەگەڵ ئێران بووە گەورەترین لە جیهان لەرووی خۆ دزینەوە لە سزاکان و گیرفانی بەرپرسە باڵاکانی تورکیای پێ پڕبوو؟ ئەو هەموو ملیار دۆلارە بۆ کوێ رۆیشت؟
- کاتێک هەڕەشەی ناردنەوەی دوو بۆ سێ ملیۆن پەنابەر دەکەی بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، ئەو خەڵکانەی کە لەوێ دەژین بۆ کوێ بڕۆن؟ لەگەڵ ترەمپ هاوڕای کە کوردەکان بتوانن لە ناوچە رەسەنەکانیان کۆچبکەن بۆ ناوچەکانی دوور لە کێڵگە نەوتییەکان؟
- بۆچی لە 6ـی ئۆکتۆبەر دوابەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەت لەگەڵ ترەمپ هەڕەشەی سەربازیش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەکرد و لە هەمان رۆژدا سیستەمی موشەکی ئێس 400ی رووسیت بەدەستگەیشت، ئایا ئەمە بەرێککەوت بوو؟
- بۆچی تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەت "ئۆپەراسیۆن"ـی کوشتنی ژنە کوردێک (هەڤرین خەڵەف) بەرزدەنرخێنێت تاوەکو ئەوکاتەی زانرا کە "لە راستیدا" ئەوە تاوانی جەنگە و تەواوی هەواڵەکان لەسەر ئەو کوشتنە رەشکرانەوە؟ هیچ کەسێک لەسەر ئەوە دراوەتە دادگا؟
- بۆچی بەردەوام پێداگری لەسەر فراوانکردنی دسەڵاتی گرووپە توندئاژۆکانی وەکو قاعیدە دەکەی کە بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی تاوانی مرۆیی؟ ئایا هیچ لەم گرووپانە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا چەکی ئەمریکی بەکاردێنن؟ ئەم گرووپانە لە ئاسمانی ئەو ناوچانە چالاکن کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکان؟
