دۆناڵد ترەمپ: دەبمە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل

دۆناڵد ترەمپ: دەبمە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
سەرۆکی ئەمریکا لە هەڵمەتێکی هەڵبژاردندا رایدەگەیەنێت، کە دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لایەنگری جوولەکەی خۆیدا، رایگەیاندووە، ئیدارەکەی بە جددی کار بۆ پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل دەکات و خۆیشی بەڕێژەیەکی بەرز، پاڵپشتیی ئەو وڵاتە دەکات.

دۆناڵد ترەمپ بە گاڵتەوە رایگەیاندووە، کە ئەگەر لە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لای بدەن، ئەوا دەچێتە ئیسرائیل و لەوێ دەبێتە سەرۆکی حکوومەتی ئیسرائیل.

ماوەیەکە بەهۆی ئەوەی داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە سکاڵا لە دژی جۆ بایدنی رکابەری بکات، کۆنگرێسی ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ لەسەر کار لادانی ترەمپ، دەست پێ کردووە.

ئەو هەوڵانە لە کاتێک دایە، کە ترەمپ خۆی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی کاندید کردووە، کە بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە مانگی 11ـی 2020، ئەنجام بدرێت.












باسنيوز
Top